ژنێکی دانیشتووی هەولێر بە ناوی (س.ح) دوای مانەوەی بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتاویەکەیەوە گیانی لە دەستدا.
دوو شەممە، ٣٠ ئادار ٢٠٢٦، دوای ئەوەی ٢٣ ئەم مانگە ئەو ژنە بە گەنجە بە شێوەیەکی گوماناوی سووتا، ئەمڕۆ بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەیەوە گیانی لە دەستدا.
بە پێی زانیارییەکان لە شایەدحاڵێکەوە "ئەو ژنە منداڵێکی هەیە و بەهۆی کەڵەکەبوونی کێشەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی، ماوەیەکە چووەتەوە ماڵی دایکی لە کۆیە، هاوسەرەکەی سوور بووە لەسەر ئەوەی منداڵەکەی لێ بستێنێت، بەڵام ئامادە نەبووە پێیبدات، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو ژنە ژیانی بخاتە مەترسییەوە لە پێناو منداڵە تەمەن پێنج مانگانەکەی".
ئەو شایەتحاڵە ئاماژەی بەوەشکردوە "هاوسەرەکەی چەندین جار توندوتیژی بەرامبەر (س. ح) کردووە".