قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی دەست پێ دەکات


پارێزگای هەولێر لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران و کارەکانی پشتێنەی سەوزایی لە شارەکە.

دوو شەممە، ٣٠ ئادار ٢٠٢٦، پارێزگای هەولێر رایگەیاند "تا ئێستا ناوی ٨٢ هەزار فەرمانبەر و سوودمەند گەڕاوەتەوە، لە شەش قۆناغی رابردوودا ٣٨ هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە و تیمەکان سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغی حەوتەم رابگەیەنین".

لە بارەی کارەکانی پشتێنەی سەوززایی لە راگەیانراوەکەدا هاتووە "بەگوێرەی پلانەکان کارکردن لە قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە، بەشی یەکەمی ئەم قۆناغە لە کۆتاییدایە و بڕیارە سەدان هەزار داری زەیتوون و فستەق بچێندرێن، ئەمە پڕۆژەیەکی زۆر ستراتیژییە و سیمایەکی زۆر جوان و ژینگەیەکی تەندروست بە هەولێر دەبەخشێت".




PM:04:28:30/03/2026