کەسایەتی زانستی و نیشتمانی دکتۆر تالب موراد کۆچی دواییکرد

دکتۆر تالب موراد کەسایەتی دیاری زانستی و نیشتمانپەروەری کوردستان و برای تێکۆشەری کۆچکردوو عادل موراد، لە وڵاتی بەریتانیا و لە تەمەنی  ٨٠ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئەم کەسایەتییە ئەکادیمییە کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بوو لە بەریتانیا، خزمەتێکی زۆری لە کایەی زانستیدا کردووە و پێشتر وەک مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی لیبیا کاری کردووە، هەروەها ماوەیەکی زۆر پسپۆری بواری خۆراک بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دواتریش گەڕاوەتەوە کوردستان و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە سەردەمی کابینەکەی دکتۆر بەرهەم ساڵح و دواتریش لە کابینەی نێچیرڤان بارزانیدا وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ پرسی ستراتیژیی ئاسایشی خۆراک خزمەتی کردووە.

دکتۆر تالب موراد کە خاوەنی کوڕ و کچێکە و لە دەرەوەی وڵات دەژین، بە یەکێک لە پسپۆڕە دەگمەنەکانی بواری ئاسایشی خۆراک و پاراستنی سەقامگیری ئابووری هەرێمی کوردستان دادەنرا و کۆچی دوایی ئەو لە تاراوگە وەک خەسارەتێکی گەورە بۆ ناوەندە زانستی و ڕاوێژکارییەکانی حکومەتی هەرێم دەبینرێت.

د. تالیب موراد لە وڵاتی لە بەریتانیا کۆچی دواییکرد.





PM:08:30:30/03/2026