فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "سبەی پشووی فەرمییە".
سێ شەممە، ٣١ ئادار ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی چوارشەممە، ١نیسانی ٢٠٢٦، بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکومەت و بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری-بابلی کلدانی (ئەکیتۆ)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی وتوشیەتی "لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممە، ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە".
لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی ١ی نیسانی هەموو ساڵێک کراوەتە پشووی فەرمی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری، هەروەها ئەم پشووە لە رۆژژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە بە فەرمی ئەم جەژنە پیرۆز دەکەن.