وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی رەتیدەکاتەوە کە تاران موشەکی بالیستی بەرەو ئەو
وڵاتە هاویشتبێت.
رۆژی دووشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، موشەکێکی
بالیستی کە لە ئێرانەوە ئاراستەکراوە، چووەتە ناو ئاسمانیی تورکیا و لەلایەن سیستمەکانی
بەرگریی ئاسمانی ناتۆوە خراوەتە خوارەوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و
رایگەیاند تاران موشەکی ئاراستەی تورکیا نەکردوە.
عێراقچی وتیشی، "ئێران پابەندە بە پاراستنی بنەماکانی
دراوسێیەتیی باش و رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی تورکیا".