شارەزایەکی کەشناسی کورد ئاشکرای دەکات کە شەپۆلەکانی باران کۆتایی پێدێت و حاڵەتە ناجێگیریەکان تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی کورد ئاشکرای دەکات کە "ماوەی ١٥ رۆژ زیاترە ناوچەکە لەژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی درێژ مەودادا بوو کە ئەمەش درێژترین ماوەی بارانبارینی دروستکرد لەناوچەکەدا و لەئەمڕۆوە کۆتای بەو سیستەمە هات بەدرێژای ئەو ماوەیە لە زۆر شوێن و ناوچە لەوانەیە زیاتر لە ٥٠٠ملم باران باریبێت کە ئەمە پێشتر بەر لەدەستپێکردنی شەپۆلەکە باسمانکردبوو رێژەکان زۆر زیاتریش بوون لەوەی چاوەروانمان کردبوو".
دەشڵێت" سبەی چوارشەم بەگشتی کەشوهەوا جێگیرە بە درێژای کاتەکان ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی هەوایەکی گەرمە بۆ سەر بەرگەهەوای ناوچەکە بەڵام کاتیە و تەنها سبەی رێگری ئەکات لەچربوونەوە و بارانبارین لە رۆژی پێنجشەمەوە بارستە هەوا ساردەکانی جەمسەری باکور لە بەرزاییەکانی بەرگەهەوادا جوڵەیان دەستپێدەکاتەوە بەسەر بەرگەهەوای دەریای ناوەراستەوە بۆ ناوچەکانمان کە ئەمە لەوانەیە تا ناوەراستی مانگی چوار بخایەنێت و رۆژانە لەکاتە گەرمەکاندا بەتایبەت نیوەروان تا ئێوارە کە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیە لەم کاتانەدا پەستانی رووی زەوی نزمدەبێتەوە و هەوای شێداری خاک لە رووی زەویەوە بەرزدەبێتەوە بۆ چینە سارد وشێدارەکانی سەرەوەی بەرگەهەوا ئەم یەکگرتنە ئەبێتە هۆی دروستبوونی ناجێگیری کەش و کەڵەکە هەوری بە بروسکە بە جیاجیا بەسەر ئاسمانی ناوچەکاندا دروست ئەبێت و چر ئەبێتەوە بە شێوەی تاوە باران و تەرزەی بەخور ئەبارێتەوە بەڵام بەگشتی کورت خایان ئەبێت لەوانەیە لەرۆژێکدا لە شوێنانەی باران و تەرزە ئەبارێت تەنها کەمتر لە کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر زیاتر بخایەنێت وەک ئاماژەمان پێکرد ئەمەش زیاتر لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە رووئەدات کاتێک هەوای رووی زەوی ساردەبێتەوە لەدوای خۆرئاوابوون تا کاتی بەیانی ئەو ناجێگیریە نامێنێت و کەش بەخێرایی جێگیر ئەبێتەوە وە مەرج نیە لەهەموو شوێن و ناوچەیەک باران ببارێت لەیەک کاتدا هەر شوێنە و بەدیاری نەکراوی جیاوازەبێت وە لەوانەیە لەهەندێ شوێندا بەشێوەی چاوەرواننەکراو هەوری زۆر بەهێز و چر دروستببێت بە تاوێک رێژەیەکی زۆر باران وتەرزە ببارێت و لافاوی لێدروستببێت بەڵام بەگشتی لە حاڵەتی ناجێگیری کەش پێشبینی بۆ بر و رێژەی دابارین دروست نیە و ناکرێت وە کاتیش بەهەمان شێوە وە کام شوێن باشترەبێت و کەمترەبێت یان نابارێت ئەمەش دیاری ناکرێت بۆیە رێژەی سەرنەخشەکان دروست نین و نابێت پشتی پێببەسترێ".
ئەو کەشناسە راشیگەیاندووە" هەموو رۆژەکان ناجێگیریەکان وەک یەک نابن هەندێ رۆژ لاوازەبێت و یان بەهێزترەبێت و لەناوچەیەکی فراوانتردا باران ئەبارێت ، پلەکانی گەرماش لە سبەیەوە بەرزەبنەوە بەرێژەی ٤ تا ٦ پلەیەک لەرۆژانی دواتردا زیاتر بەرز ئەبنەوە بەڵام هێشتا ئەو بەرزبوونەوەیە بەدرێژای ئەو ١٥ رۆژەی داهاتوو لەئاستی تێکرایەکاندا نابێت و نزمترەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمەش زیاتر بەهۆی ئەو بارانە زۆرەیە کە باریوە لەم ماوەیەدا کاریگەریەکی زۆر باشی بووە لەسەر دابەزینی پلەکانی گەرما کە جیاواز لە سالانی رابردوو لەم کاتانەدا دەگمەن بووە پلەی گەرمی بەدرێژایی ماوەیەکی زۆر نزمتربن لە ئاستی تێکرایەکان".