هێرشی درۆنی کرایەسەر کۆگاکانی کاسترۆلی بەریتانی لە رێگەی هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە ، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کۆگای رۆنی ئۆتۆمبێل کاسترۆلی بەریتانی لە سەر ڕێگای هەولێر- موسڵ و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە.

سەرچاوەیەکی گروپی سەردار بە ( شەفەق نیوزی) راگەیاندووە" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کۆگای رۆنی ئۆتۆمبێلی کاسترۆلی بەریتانی، کە تایبەتە بە گروپی ( سەردار)ی کردووەتە ئامانج و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە ، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرە دەدەن کە بەهۆی تەقینەوەکە دروستبووە".

بڵاویسیکردووەتەوە" کە زیانەکانی ماددی زۆر جددین بەهۆی سروشتی ماددە هەڵگیراوەکان و خێرایی سووتانیانەوە، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

لای خۆشیەوە ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند" بە ٤ درۆن هێرشەکە ئەنجام دراوە کە ٣ لەم درۆنانە بە کۆگاکە کەوتوون و درۆنی چوارەم لە ئاسمان تێکشکاوە".







AM:10:15:01/04/2026