شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات کە لە سبەێنێەوە شەپۆلی بە خوڕی بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با چالاکتر دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە " سبەی پێنجشەمە لەکاتەکانی بەیانیەوە شەپۆلێکی بەخوری بارانبارین و هەورە بروسکە لەدەریای ناوەراستەوە چالاک ئەبێتەوە بۆ ناوچەکانی باشوری تورکیا و وڵاتی یۆنان و کەناراوەکانی رۆژئاوای سوریا و بە لاوازیش کاریگەری ئەبێت لەسەر کەشوهەوای ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت بۆ هەوری تەواوی بەرز و مامناوەند ".
ئەو کەشناسە دەشڵێت" لەکاتەکانی دوانیوەرۆ تا کاتەکانی شەو هەوری نزم ئەگاتە ناوچەکانمان و ئەگەری بارینی بارانێکی مامناوەند و پچر پچر ئەبێت لەهەندێ شوێندا بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر نەینەواو ئیدارەی سۆران و راپەرین کاریگەری زیاتر ئەبێت و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری بارانێکی کەم و پچر پچر ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ چوارشەمە بەرزترئەبنەوە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ٥-١٠کم/ک".