هەولێر .. وێنە: فرانس پرێس
ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەمڕۆ چوار شەممەش وەک شەوی رابردوو بێت و هێرشێکی زۆر بکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و هەولێریش لە ریزی پێشەوەی ئەو هێرشانە بێت.
کەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕاگەیاند" بەداخەوە جارێکی تر هێرشی درۆن کرایەوە سەر هەمان کۆگای ڕۆنی ئۆتۆمبێل، کەلە بەیانییەوە ئەوە چوارەمین درۆنە ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکرێت".
پارێزگاری هەولێر لە درێژەی لێدوانەکەیدا، دەڵێت" جارێکی تر داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، لە پێناو سەلامەتی خۆیان، بە هیچ شێوەیەک لە نزیک ئەو ناوچەیە نەمێننەوە و شوێنەکە چۆڵ بکەن."
هەر ئەمڕۆش دەزگای ئاسایشی هەرێم ( سلێمانی) ئاماری هێرشی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند کە رۆژی چوارشەممە یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی لەئاسمانی فەرماندەیی هێزەکانی (٧٠) تێکشکێنراوە، هیچ زیانێکی گیانی لەدەرئەنجامی هێرشەکە نەبووە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە پارێزگای دهۆک هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی ئامێدی.
لە دەستپێکی جەنگەکەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە ٥٤٩ درۆن وموشەک کراوەتە ئامانج، زیاتر لە ٤٢٥ درۆن و مووشەک بۆ هەولێر، بۆسەر سلێمانی ١٠٠ درۆن و مووشەکی تێپەڕاندووە. هەروەها بە ١٨ درۆن و مووشەک هێرشکراوەتە سەر دهۆک، لە یەک هێرشدا دوو درۆن بۆسەر هەڵەبجە ئەنجامدراوە.