لە کاتێکدا رۆژانە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران‌و میلیشیا شیعەکان و ئێران دەبێتەوە، به‌شی به‌دواداچوونی میدیایی، بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی لە راگەیاندنێکدا وەڵامی ئاڤا میدیای یەکێتی دەداتەوە، بەمەش سەرەتایی شەڕی میدیای ئەم دوو لایەنە دەستپێدەکاتەوە.
شەوی ٣١ ی ئادار ئاڤا میدیا لە هەواڵەکانی کاتژمێر ٧ دا لە دووتوێی هەواڵێکدا هێرشیان کردە سەر یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی لەبارەی ئەو پەیوەندیانەی هەیانە لەگەڵ لایەنە شیعە وەلائییەکاندا، بەڵام ئێستا سلێمانی و هەرێم دەکەنە ئامانجی درۆنەکانیان، لەگەڵ هەواڵەکەدا چەند ڤیدیۆیەکی پێش شەڕیان بڵاوکردەوە کە بافڵ تاڵەبانی و سەرکردەکانی شیعە بە گەرمی پێشوازی لەیەک دەکەن و یەک لە ئامێز دەگرن.
ئەم بابەتە یەکێتی توڕەکردووەو، رۆژی ١ی نیسان به‌شی به دواداچوونی میدیایی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.
لەو راگەیاندنەدا هاتووە " دوێنێ رۆبۆته‌كانی باڵی ده‌ست رۆیشتووی ناو پارتی له‌رێی شاشه‌ی (تی ڤی)ییه‌كانیانه‌وه ده‌هۆڵی شه‌ڕ‌ی راگه‌یاندنیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاست نزمانه له دژی یه‌كێتی كوتا و زرمه‌یان لێ هێنا، چ ده‌هۆڵێك كه نه‌له نزیكه‌وه و نه له دووره‌وه ده‌نگی نه‌ك هه‌ر خۆش نییه، به‌ڵكو له ده‌نگێكی زۆر بێزاركه‌ر و شوم ده‌چێت".
هەروەها هاتووە "ده‌بێت مه‌رام له‌م ده‌نگه شومه چی بێت؟ له‌كاتێكدا كه وه‌یشومه‌ی شه‌ڕ به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووەته‌وه و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێم و گه‌له‌كه‌شمان دروست كردووه؟ بۆیه گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان له‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌دا پێویستی به ئاوازی ئاشتی و یه‌كڕ‌یزی و ته‌باییه نه‌ك ده‌نگی ده‌هۆڵێكی زۆر ناخۆشی جه‌نگی میدیایی و سیاسی له ناوخۆی هه‌رێم كه زۆر به نه‌زانانه ده‌هۆڵه‌كه ده‌كوتن، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌نده‌مان ده‌هێنێته‌وه یاد كه ده‌ڵێت به‌ردێك نه‌زان بیخاته ناو گۆمه‌وه به هه‌زار زانا نادۆزرێتەوە".
" بابێینه سه‌ر كرۆكی بابه‌ته‌كه‌مان كه چه‌مكی ئیفلاسی سیاسی و گروپه چه‌كداره‌كانی عیراقه، پێمان سه‌یره ئه‌وان باس له ئیفلاسی سیاسی ده‌كه‌ن، نامانه‌وێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه بوه‌ستین، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن كێ خه‌ریك بوو هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌و شه‌ڕ و ماڵوێرانی ببات و چ لایه‌نێكیش بوو سه‌رقاڵی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و چه‌وتی و بڕ‌یاره نادروسته‌كانیان بوو، كه ئه‌گه‌ر بۆیان راستنه‌كرێته‌وه گه‌له‌كه‌مان باجێكی گه‌وره ده‌دات.( راگەیاندنەکەی یەکێتی وا دەڵێت ).
به‌شی به‌دواداچوونی میدیایی، بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی سه‌باره‌ت به گروپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش دەڵێت "ئێمه هیچ قسه‌یه‌كمان نییه و ته‌نها قسه‌كانی به‌رێز هۆشیار زێباری بڕ‌یارده‌ر و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌سه كه به چ شێوه‌یه‌ك پێناسه و پیاهه‌ڵدان و مه‌دح و سه‌ناو په‌سه‌ندی ئه‌و گروپانه ده‌كات و هه‌موو یه‌كێتییه‌كان تا ساڵێكی دیكه ناتوانن پێناسه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی به‌رێز زێباری بۆ ئه‌و گروپانه بكه‌ن".
لە درێژەی راگەیاندنەکەدا هاتووە " خواهه‌ڵناگرێت وه‌فدی باڵای پارتیش كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك ماچبارانی سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌و گروپانه ده‌كه‌ن كه به دوو ماچ و چوار ماچ رازی نابن و له‌گه‌ڵ باوه‌شه گه‌رم و گوڕ‌ه‌كانیان شه‌ش جار ماچبارانیان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پێتان باشه دیمه‌نی ئه‌و ماچبارانه و دیداره مێژووییه‌كه‌ی به‌رێز هۆشیار زێباری و دكتۆر فوئاد حسێن و ئه‌وانی تر بۆ رایگشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".
لە دەستپێکی جەنگەکەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە ٥٤٩ درۆن وموشەک کراوەتە ئامانج، زیاتر لە ٤٢٥ درۆن و مووشەک بۆ هەولێر، بۆسەر سلێمانی ١٠٠ درۆن و مووشەکی تێپەڕاندووە. هەروەها بە ١٨ درۆن و مووشەک هێرشکراوەتە سەر دهۆک، لە یەک هێرشدا دوو درۆن بۆسەر هەڵەبجە ئەنجامدراوە.