بەهۆی تەقینەوەی هاوەنێکەوە کەسێک بووە قوربانی


لە سنوری پارێزگای کەرکوک لە کاتی چونیان بۆ گەشت هاوڵاتیەکی تەمەن ٢٨ ساڵ هاوەنێکی سەردەمی بەعسی پێدا دەتەقێتەوە و بە هۆیەوە "بە سەختی" بریندار دەبێت.

چوار شەممە، ١ نیسان ٢٠٢٦، عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە میدیاکانی راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناوچەی جەبەل بۆر دەنگی تەقینەوە بیستراوەو هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە، هاوەنێکی ٨٢ ملم ی کۆن بەکەسێکدا تەقیووەتەوە و برینداری کردوەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتیشی "برینی بریندارەکە سەختەو لەژێر چاودێریدایە".

بە پێی زانیاریەکانی پۆلیس قوربانیەکە ناوی رەزوان محەممەدە و  لەدایکبووی ١٩٩٨ ەو دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلییـە.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک داوا لە  لەهاوڵاتیان دەکات  "لە ئەگەری بەرچاوکردنی تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی دەستکاری نەکەن و راستەوخۆ هێزە ئەمنییەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی کارەساتی هاوشێوە روو نەدات".
 




PM:08:16:01/04/2026