بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند'' بەهۆی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاستەوە، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٦، شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوچە سنوورییەکانی دهۆکەوە دەست پێدەکات و لە کاتەکانی ئێوارەدا تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.''
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما ١ بۆ ٣ پلە نزم دەبنەوە، لە کاتەکانی شەویشدا کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت بۆ نمەبارانی پچڕپچڕ. بۆ سبەی هەینی، ناسەقامگیری کەشوهەوا بەردەوام دەبێت و نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، و ئەم کاریگەرییە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تا بەیانی ڕۆژی شەممە دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ٢٠ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران ١٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٣ پلەی سیلیزی