بۆ یەکەمینجار بەشێکی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەبنە خاوەن ناسنامە


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە پێدانی ناسنامە بەو هاوڵاتییە کوردانەی لە  ڕۆژئاوای کوردستان تا ئێستا بێ ناسنامەن بڵاوکردەوە.

پێنج شەممە، ٢ نیسان ٢٠٢٦، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی کاتی سوریا، لە ٦ی نیسانەوە بەپێی فەرمانی یاسایی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٦دەست بە تۆمارکردنی ناوی ئەو کوردانە دەکەن کە بێ ناسنامەن.

بەپێی رێکارەکانی حکومەتی کاتی قۆناغی یەکەم وەرگرتنی داواکاری و پشکنینی بەڵگەنامەکان بەگوێرەی ڕێکارە یاساییەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی ناسنامە دەستپێدەکات.

لە ١٦ کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریا، فەرمانی یاسایی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٦ی دەرکرد کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە "هاوڵاتییانی کورد بەشێکی دانەبڕاون لە گەلانی سوریا، ناسنامەی کولتووری و زمانەوانییان بەشێکە لە ناسنامەی نیشتمانی سوریای فرەنەتەوە و یەکگرتوو بەبێ جیاوازی".




PM:11:57:02/04/2026