بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانیی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی چوونیان بۆ گەشت و سەیران بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پێنج شەممە، ٢ نیسانی ٢٠٢٦ دا هاتووە "سەرەڕای دۆخی ناوچەکە، لە شەڕ و نا ئۆقرەیی بەدوور نییە، تکایە کاتێک لەگەڵ خێزان و ئازیزانتان بۆ هەوای پاک و کاتێکی خۆش دەچنە دەرەوە، لە بیرتان نەچێت کە دەشت و دەر و چیا و ڕووبار و پۆند و جۆگە و دارستانەکان وەک ماڵی خۆتان بپارێزن".
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت "پاشماوەی گەشتەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێننەوە و ژینگەی نیشتیمان پیس نەکەن".