کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لەمڕۆوە نمەباران دەستپێدەکات و لە هەندێک ناوچە ئەگەری لێزمە باران هەیە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت . کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەلات پارێزگاکانی ( سلێمانی و هەلەبجە ) وە تاکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ١٩ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١١ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٨پلەی سیلیزی
دهۆک ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢١ پلەی سیلیزی
ئاشراشی کرد کە سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت . ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکان و پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٨ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران ١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٠ پلەی سیلیزی