لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە، دابەشکردنی غاز بەردەوام دەبێت و هەر هاووڵاتییەک بە فۆڕمی خۆراک بتڵێک غازی پێدەدرێت.
بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە، تیایدا هاتووە" ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەنەوە سبەینێ شەممە، کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت، لەڕێی ئەو بریکارانەی کەناویان هاتووە. واتە لە ڕێی بریکاری غازەکانەوە دەبێت بەپێی ناوی بریکاری خۆراک، و بەپێی ئەوناوانە هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت."
دەشڵێت" پێویستە ئەوکەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتیمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت".