هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات بەردەوامە


لە کاتێکدا ئێران و میلیشیا شیعەکان بەردەوامن لەسەر بۆردومانی شارەکانی هەرێم و لە پێشیشیانەوە هەولێر، هاوشانی ئەم هێرشانە، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات رۆژانە چەندانجار بە مووشەک هێرشیان دەکرێتە سەر.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ١٤ی خاکەلێوە کەمپەکانی ئازادی، ئامرییە، زەویەسپی و چەند شوێنێکی دیکە نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە بۆ چەندەمین جار بە ٧ مووشەک و دڕۆن کرانە ئامانج. 

شەپۆلی نوێ و دیکەی هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر شوێنە مەدەنییەکان حیزبی دێموکرات دوای ئەوە دێ کە لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا بنکە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە بە مووشەک و دڕۆن هێرشیان کرابووە سەر.




PM:07:36:03/04/2026