فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەبۆنەی (جەژنی گەورە) سێ ڕۆژ بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان پشووی راگەیاند.
لە راگەیاندنێکدا کە ٣ی نیسان بڵاوکرایەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند " بەبۆنەی (جەژنی گەورە) و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە (٥،٦،٧ی نیسانی ٢٠٢٦)، لە سەرجەم دامودەزگانی هەرێمی کوردستان، بۆ مەسیحییەکان پشووی فەرمی دەبێت.
لە بارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ئەو توێژەوە، لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" ڕۆژی چوارشەممە،٨ ی نیسانی ٢٠٢٦، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە".