خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" سبەینێ لە هەندێک ناوچە خۆڵ دەبارێت".

ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکان و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ١٧ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران ١٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ١٢ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٧ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٨ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە  ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان  ٢٠ پلەی سیلیزی

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی یەک شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک وە هەروەها بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا. لە دوای نیوەرۆ پێشبینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکاندا و پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٧ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران ١٤ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ١٠ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٦ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە  ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان  ٢٠ پلەی سیلیزی




AM:11:04:04/04/2026