کاروانی دووەمی ئاوارەکانی عەفرین دەگەڕێنەوە

‌ساتی گەڕانەوەی کاروانی دووەمی ئاوارەکانی عەفرین

٢٠٠ خێزانی خەڵکی عەفرین کە ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان بووبوون ئەمڕۆ گەڕانەوە بۆ شارەکەیان.

شەممە، ٤ ئادار ٢٠٢٦، بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەنجوومەنی پەنابەرانی عەفرین و شەهبا بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆوە ٢٠٠ خێزان، ٨٠ ئۆتۆمبێلی تایبەت، ٤٨ ئۆتۆمبێلی هەڵگری کەلوپەلی هاوڵاتییان و ١٤ پاس بەڕیکەوتوون بۆ شاری عەفرین.

سەبارەی بە هەمان بابەت مەحمود خەلیل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە، لە پۆستێکدا لە تۆ ڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، گەڕاندنەوەی کاروانی دووەمی ئاوارەکانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکردوە، کاروانەکە لە ڕێگەی ڕێگای خێرای M4 دەگەڕێنەوە عەفرین.

دوای داگیرکردنی شاری عەفرین لە ساڵی ٢٠٢٨ لە لایەن تورکیاوە، هاوڵاتیانی شارەکە ئاوارەی شار و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان بوون، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانونی دووەم لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت و لە کاروانی یەکەمدا ٤٠٠ خێزان  لە ٩ـی ئازار گەڕانەوە بۆ عەفرین.




PM:02:37:04/04/2026