شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گومرگی و لەناویدا سیستەمی ئەسیکۆدا دەچێتە بەغداد.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە پێکهاتووە لە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و کەمال رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتیی شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەکات و شاندەکە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی دارایی تاوتوێ دەکەن.

سەردانی ئەم شاندەی هەرێم لە کاتێکدایە هێشتا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ١٢٠ ملیار دینارەکەی بۆ بەغدا ڕەوانە نەکردووە و لەسەر داهاتی نانەوتی رێکنەکەوتوون و چارەنووسی مووچەی مانگی ئازاریش بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.










PM:12:02:05/04/2026