جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە مامەڵەی ئەو پێشمەرگە خانەنشینانە دەڵێت "ئەم مانگە مامەڵەی هەموو ئەو خانەنشینانە تەواو کرا کە ١٤ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هیچ مامەڵەیەکیان لای ئێمە نەماوە".
یەک شەممە، ٥ نیسان ٢٠٢٦، فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە رایگەیاند "مانگانە هەر جارە و کۆمەڵێك لەوانەی مامەڵەیان تەواو کراوە مووچەیان وەرگرتووە. ئێستاش لەو هەزار کەسەی تاوەکو ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە، بەشێکیان مووچەیان بۆ بەستراوە و لە مووچەی مانگی سێ دا مووچە وەردەگرن".
جێگری بەڕێوبەری خانەنشینی پێشمەرگە وتیشی کە "بۆ مووچەی مانگی چوار هیچ خانەنشینێک نامێنێ مووچەکەی وەرنەگرتبێ، واتە ئەوانەی مانگی سێ بۆیان نەبەستراوە، بە دڵنیاییەوە بۆ مانگی چوار بۆیان دەبەسترێ و مووچە وەردەگرن".
بەشێک لەو پێشمەرگانە پێشتر لە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ـی پێشمەرگە بوون و گوازراونەتەوە بۆ وەرزارەتی دارایی و رێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست بووە، بەشێکیشیان ساڵی ٢٠٢٤ خانەنیشن بوون و مامەڵەکانیان دواکەوتووە.