وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕێگای چوونی ئەو هاوڵاتیانەی دەچنە حەج بۆ ئەمساڵ دەڵێت "ئەم ساڵ تەنها بە پاس هاوڵاتیان دەتوانن بچنە حەج".
یەک شەممە، ٥ نیسان ٢٠٢٦، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند "رێکارەکانی مامەڵەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کار لەسەر ئەوە دەکرێت بەبێ گرفت لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، بەهۆی ئەم بارودۆخە ئەمنییەی هەیە، بەتایبەتی هێرشی گرووپە میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان بە ئەگەری زۆرەوە بە پاس هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان گەشتی سعوودیە بکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج".
"حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەک و پاڵپشتیەکی ئێمەی کردووە، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە هاوکاری حاجیانمان بکەین و هەروەها شاندێکی حەج و عومرەی عێراق ئێستا لە وڵاتی سعوودییەن"، کاروان ستونی وا دەڵێت.
سەبارەت بە پرۆسەی ئەنجامدانی عومرە ئەو وتەبێژە وتی "پرۆسەی ئەنجامدانی عومرەش بەردەومی هەیە و ژمارەیەک لە عومرەکارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعوودیەن".
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان ناوی ٥ هەزار و ١٢٠ کەس هاتۆتەوە بۆ ئەنجامدانی حەج