"داعش 5 هەزار ئافرەتی ئێزیدی فرۆشتووە"
وەزیری مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند تیرۆریستانی داعش زیاتر لە 5 هەزار ژنو كچی ئێزیدییان رفاندوەو وەك كەنیز فرۆشتویانن.
محەمەد مەهدی بەیاتی وەزیری مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند چەكدارانی داعش بە هەزاران خێزانی عێراقییانە لە ماڵو حاڵی خۆیان ئاوارەكردوەو منداڵەكانیان بە كاری خۆكوژیی هان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشدا كە تاوان دژی مەسیحییەكانی عێراقیش یەكێكی دیكە لە تاوانەكانی چەكدارانی داعش لە عێراقە.
بەیاتی وتیشی: ئێمە ئەو تاوانانەی داعشمان بە بەڵگەوە ئاراستەی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێكخراوە نەتەوە یەكگرتوەكان كردوەو داوامان لە كۆمەڵگای جیهانی كردوە ئەو تاوانانە وەك جینۆساید بناسێنێت.
AM:10:27:06/01/2015