بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ کەشوهەوا بە گشتی ناسەقامگیر دەبێت و بارانبارین بەردەوامیی دەبێت کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان و ئیدارەی زاخۆ و دهۆکەوە لە کاتەکانی پێشنیوەڕۆ دەست پێ دەکات و شێوازەکەی بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە هەندێک کاتدا.
دواتر کاریگەریی ئەم شەپۆلە فراوان دەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەک پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و لەو ناوچانەی بەرزییان لە ٩٠٠ مەتر زیاترە لە ئاستی ڕووی دەریا ئەگەری تەرزەبارین هەیە و ئەم دۆخەش تا کاتەکانی درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و خێرایی با کە لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە خێراییەکەی بۆ سەرووی ٢٥ کیلۆمەتر بەرز دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ کەشوهەوا بە نیمچە هەور دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت و ئەگەری نمە بارانی کەم بۆ سەنتەری پارێزگاکان لە دوای نیوەڕۆدا هەیە کە بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە باران دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک ڕوو لە بەرزی دەکەنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٩ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی