سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی "شەهیدکردنی دوو هاڵاتییەکەی گوندی زەرگەزەویی" بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئەوە ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاوڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی ڕقێكی كوێرانە".
سێ شەممە، ٧ نیسان ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، رایگەیاند " شەهید بوونی ئەو دوو هاووڵاتیە بێ گوناحە دڵی هەموومانی پڕ ژان و خەم كرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری ئەو دوو شەهیدە دەكەم. خودای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات".
"شەهیدکردنی هاوڵاتیانی سڤیلی هەرێمی كوردستان هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نیە"، سەرۆکی پارتی وا دەڵێت.
مەسعود بارزانی وتوشیەتی کە "ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو هێرش و پەلامار و درۆنەکان بەهێزترە و هەرگیز ناشکێت. گەلی کوردستان پشتی بە خودا و ڕەوایەتیی دۆزەکەی قایمە".