یەکێک لەو ٣٠ پێشمەرگەیەی کە بەهۆی بۆردومانی ئێران بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سۆران ئەم نیوەڕۆیە بە هپی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
سێ شەممە، ٧ نیسانی ٢٠٢٦، وەیسی ئاخر سەردەری شێروانی تەمەن ٢٤ ساڵ دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو پێشمەرگەیە شەهید بوو، بەمەش ژمارەی پێشمەرگە شەهیدەکان لەو هێرشەدا بووە ٧ شەهید.
بە پێی زانیارییەکان ئەو پێشمەرگەیە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.
بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤ ئادار هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە لە قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سۆران بەهۆیەوە ٦ پێشمەرگە شەهید بوو و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.