شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له
په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایدەگەیەنێت کە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دڵنیایی پێداوە كه
پاره‌كه بۆ هەرێم ده‌نێرێت و مووچه دێت.
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامەکەیدا دەڵێت
"فراكسیۆنه‌كه‌مان له به‌غدا له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگی سێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و وتویەتی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌نێرین ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی
له داهاتی ناوخۆش هه‌بێت".
وتیشی "خوا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بكات به قوربانی
مووچه‌خۆران و هاوڵاتیانی هه‌رێم، ئیشه‌ڵا مووچه‌ی ئه‌م مانگه و مووچه‌ی مانگی
داهاتووش كێشه‌ی نابێت."
ئاماژە بەوەش دەکات "خوای گه‌وره هاوكارمان بێت له
مانگه‌كانی تریشدا كێشه نابێت به‌رده‌وام فراكسیۆنه‌كه‌مان له به‌غدا له‌سه‌ر
خه‌ت بووه بۆ ئه‌و بابه‌ته".