کونسوڵخانەی ئێران لەهەولێر راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکە
بڵاوکردەوە و روداوەکە شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک
هاوڵاتی بێتاوان لە هەرێمی کوردستان، خەم و پەشیمانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ".
ئەوەشیخستەڕوو، کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر
وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی بەشەرەف و حکومەتی هەرێمی
کوردستان، ئەم ڕوداوە شەرمەزار دەکات و سەرەخۆشی ئاراستەی ڕزگاربوان و گەل و حکومەتی
هەرێمی کوردستان دەکات.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ـی نیسان، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی بۆمبڕێژکراودا بۆ سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوو هاوڵاتی کە هاوسەری یەکترن، شەهید بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار هەر یەکە لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پەنجەیان بۆ ئێران وەکوو بکەری ئەم هێرشە درۆنیە راکێشا.