شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی باران و هەورە بروسکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە.
بە وتەی ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، لە ئێستادا لە زۆرێک لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها باکوری گەرمیان، بارانێکی باش و بەردەوام دەبارێت کە لەگەڵ هەورە بروسکەیە، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی دیکەدا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاوازتر بووە.
ئاشکراشی دەکات، چاوەڕوان دەکرێت ئەم دۆخە هەتا کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی چوارشەمە (٨ی نیسانی ٢٠٢٦) بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەورە بروسکە بەردەوام بێت، پاشان لاواز دەبێت و کۆتایی پێدێت و کەشەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی جێگیر.
هەروەها، دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارەی سبەی، ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە لە شوێن و کاتی جیاوازدا هەیە، بەڵام بە گشتی ئەم تاوە بارانانە کورتخایەن و هەموو ناوچەکان ناگرێتەوە.