کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە بارانبارین بەشێوەی گەواڵەباران بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت.
بە گویرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت .ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی لە ناکاو و کە هەندێ کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت ، پێشبینی نمە بارانی کەم دەکرێت بۆ سەنتەری پارێزگاکان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بە تایبە پاڕێزگای (سلێمانی دهۆک هەڵەبجە).سەنتەری قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری گەواڵە بارانی دەبێت .لە شەودا کەشەکە تا ڕادەیەک سەقامگیر دەبێت ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: ١٩ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٣ پلەی سیلیزی
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی پێنج شەممە بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەور زیاتر دەبێت. ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت هەندێ ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە هەندێ ناوچەی تر ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە. سەبارەت بە کاریگەری ئەو باران بارینەی پێشبینی دەکرێت بۆ سبەی پێنج شەممە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی هەندێ کات باران بارینی مامناوەندی دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٠ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٤ پلەی سیلیزی