شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی
دەکات سبەینێ پێنجشەممە ٩/٤/٢٠٢٦ نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و
لەهەندێ شوێن هەورە بروسکە و تەرزەش دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی
رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە قۆناغی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو
دەبێت. لە بەیانییەوە لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر، هەروەها ئیدارەکانی
سۆران و راپەرین، بارانی مامناوەند و پچرپچر دەست پێدەکات، لە هەندێک شوێنیشدا
باران بە خوڕ دەبێت و هەورە بروسکە و تەرزەش لەگەڵی دەبێت.
وتیشی: لە ناوچەکانی پارێزگای
سلێمانی و هەڵەبجە، لە دوای نیوەڕۆ تا ئێوارە، ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە و
بارانی کورتخایەن هەیە. لە پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان کەشوهەوا بە گشتی جێگیر
دەبێت.
بە پێی ئەو پێشبینییە لە ئێوارەدا
کاریگەریی نا جێگیری کەش لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت و کەش بەرەو جێگیری دەچێت،
بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و زاخۆ بارانی مامناوەند و
پچرپچر تا شەو بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار ئاماژە بەوە
دەکات کە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبن، بەڵام لە دهۆک و هەولێر نزیکەی
٢ پلە نزمدەبنەوە. خێرایی با لە نێوان ١٠–٢٠ کم/کاتژمێر دەبێت و ئاراستەی بایش لە
گۆڕاندا دەبێت