مەسعود پزیشکیان: ئاگربەست دەستکەوتی گەلی ئێرانە و بە یەکگرتوویی دەمێنینەوە

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا لە پەیامێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند” تەواوی پێکهاتەکانی ئێران بە یەکگرتوویی و لەپاڵ یەکتردا دەمێننەوە و جەختی کردەوە کە ئەم یەکگرتووییە چ لە بواری دیپلۆماسی و گۆڕەپانی بەرگری بێت یان لە ناو شەقامدا بەردەوام دەبێت.” 

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوە دا کە ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپە گشتیانە بووە کە تاران ویستوویەتی و ئەم سەرکەوتنەشی بە بەرهەمی خوێنی ڕێبەری باڵا و دەستکەوتی هەموو گەلی ئێران لە مەیدانی جەنگدا وەسف کرد.

هەروەها باسی لەوەش کرد کە لەمڕۆ بەدواوە حکومەتەکەی بە هەمان گیانی یەکگرتووییەوە بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و پاراستنی وڵات چ لە ڕێگەی گفتوگۆی دیپلۆماسی بێت یان لە ڕێگەی بەهێزکردنی توانای بەرگری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتییان.




PM:05:45:08/04/2026