هێشتا جێگرەوەی ئومێد خۆشناو بڕیاری لەسەر نەدراوە

دوو رۆژە باس لە لابردنی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو دەکرێت، بەلآم تا ئێستا بارزانی و پارتی لەسەر هیچ ناوێک یەکلایی نەبوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەوەی تا ئێستا لەبارەی ئومێد خۆشناوەوە جێبەجێکراوە، هێمن قادر بە وەکالەت کاری پارێزگاری هەولێر لە بری ئومێد خۆشناو رادەپەرێنێت.

چاودێران پێیانوایە بڕیار لەسەر ئەم گۆرانکارییە لەم چەند رۆژەدا دراوەو رووداوێکی نا ئاسایی روویداوە، چونکە ئەگەر لابردنەکە ئاسایی بوایە، ئومێد خۆشناو دەمایەوەو تا کاندیدێک راستەوخۆ لە بری دادەنرا، نەک کارەکەی بە وەکالەت بە جێگرەکەی بسپێردرێت.

ئەم گۆرانکارییە بە پەلەیە، دیارە رووداوێک روویداوەو ئومێد خۆشناو بەرپرسیارەو لابردنەکەشی لە بەرزترین دەسەڵاتی پارتیەوە بووە کە ئەگەر زۆرە مەسعود بارزانی بێت.

تا ئێستا هیچ راگەیاندنێک لە وەزارەتی ناوخۆ و، ئومێد خۆشناو و، پارتیشەوە لەبارەی گۆڕینی ئەو بەرپرسەوە بڵاونەکراوەتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " دوو کەس ناویان دێت وەک کاندید بۆ جێگرەوەی ئومێد خۆشناو، یەکێکیان عیسا ئەحمەدە، برای موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانییە، کاندیدی دووەمیش هەڵگورد نەجیب سەرۆکی ئیدارەی سۆرانە.  




AM:12:43:09/04/2026