بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا بەردەوام دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورتخایەن دەبێت و لە هەندێک شوێنیش ئەگەری لێزمەباران و هەورە تریشقە هەیە.
خێرایی با ئەمڕۆ لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەی بەرەو باشووری خۆرهەڵاتە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
سبەی هەینی ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦ ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری دابارین زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبێت کە هەندێک کات لێزمەباران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بۆ ڕۆژی هەینی پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ١ تا ٣ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر ببنەوە و مەودای بینین لە نێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢١ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٤ پلەی سیلیزی