خشتەی مووچەی مانگی ئادار راگەیاندرا


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە ١٢ نیسان دەست بە دابەشكردنی مووچە دەکرێت و تا ١٤ نیسان سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.

پێنج شەممە، ٩ نیسان ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ڕۆژی یەک شەممە، ڕێکەوتی  ١٢ ی نیسانی ٢٠٢٦  دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێ شەممە، ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٦  کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".

وەزارەتەکە مووچە خۆران ئاگادار دەکاتەوە کە "بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو".

خشتەی مووچەی مانگی ئاداد بەم شێوەیەیە: 




PM:07:39:09/04/2026