بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت "پێویست بەوە ناکات خەڵک خواردنی زیادە لە ماڵەوە هەڵبگرێت، چونکە زۆربوونی خستنەڕووی کاڵا دەبێتە هۆی ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی کەلوپەل و خۆراک دابەزێت و بازاڕ هاوسەنگ بێتەوە".
پێنج شەممە، ٩ نیسان ٢٠٢٦، لە لێدوانەکەدا نەوزاد شێخ کامیل رایگەیاند " ئێستا هەموو رێگەکان بۆ هێنانی خۆراک و کەلوپەل کراوەن و دۆخەکە بەتەواوی ئاسایی بووەتەوە، هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاریش لە هەموو دەروازە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی ئاساییە".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی وتوە کە "نرخی خۆراک گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە تەنیا نرخی برنج و رۆنی شل كەمێك بەرز بووەتەوە."