بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی: باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت


بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

هەینی، ١٠ نیسان ٢٠٢٦، بە پێی پێشبینی بەڕێوبەرایەتیەکە کەشی ئەمڕۆ "ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باکووری هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت . ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین کە هەندێ کات باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لەو ناوچانە".

خێرایی با / مامناوەند (١٥-٢٥) کم/ ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – 9٩) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە 1١ تـــــا ٣  پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: ٢٢ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ١٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٥ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٩ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٥  پلەی سیلیزی

پێشبینیەکان بۆ سبەی بەم شێوەیەیە:

 شەممە ١١-٤-٢٠٢٦
کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت . لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت , لە هەندێ کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە هەندێک ناوچە .

خێرای با / مامناوەند ( ١٥– ٢٥) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – ٩) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: ٢٢ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ١٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٥ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٩ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٥ پلەی سیلیزی




AM:10:35:10/04/2026