رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێترین ئاماری کوژراوانی جەنگی ٤٠ رۆژەی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران راگەیاند کە ٧٦٥ کەسە.
رێکخراوی هەنگاو رۆژی ١٠ ی نیسان بڵاویکردەوە کە ژمارەی کوژراوانی ئەو جەنگە ٧٦٥٠ کەس لەوانە هەزار و ٣٠ کەسی سڤیلن.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەو ڕاپۆرتەیدا بڵاویکردۆتەوە" بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لەلایەن هەنگاوەوە کۆکراونەتەوە، لە ماوەی شەڕی ئەمدوایییەدا لانی کەم ٧ هەزار و ٦٥٠ کەس کوژراون کە هەزار و ٣٠ کەسیان واتە ١٣.٥٪یان هاووڵاتییانی سڤیل بوون".
لە بارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە سێدارەدراون، هەنگاو ئاشکرای دەکات،" لانی کەم ١٤ بەندکراوی سیاسی لەسێدارە دراون، کەسێک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٧٠٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون".