سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

سبەینێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لیستی مووچەی بڵێ‌وکردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە" ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی نیسان، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێشەممە ١٤ی نیسان، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".

ئەوەشی وتبوو" بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو".

بەپێی خشتەکە، سبەینێ یەکشەممە، هەریەکە لە خانەنشینی شارەستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتوانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و تەندروستی دابەش دەک



PM:12:18:11/04/2026