کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" باران و تەرزە دەبارێت". 

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت پێشبینی بارینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٢ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٩ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٨ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٤ پلەی سیلیزی

ئاشکراشی کرد کە سبەی یەک شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا، پێشبینی تاوە بارانی بەخۆر دەکرێت لە هەندێ کاتدا کە هەورە تریشقەو تەزرەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای کەرکوک.
ئاماژەی بەوەشکردووە خێرای با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( ١٠ – ٢٥) کم/ک.  لە هەندێ کات و شوێن چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥کم/ و پلەکانی گەرما /  نزم دەبێتەوە بە (٢ – ٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٩ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٥ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٨ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٢ پلەی سیلیزی




PM:12:24:11/04/2026