هەورەبروسکە لە سێ پێشمەرگە دەدات

‌سیدەکان

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری سیدەکان سێ پێشمەرگە هەورەبروسکە لێی دان و بریندار دەبن.

شەممە، ١١ نیسان ٢٠٢٦، بەرەڤان سەباح، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە میدیاکانی راگەیاند "سێ پێشمەرگە بەهۆی هەورەبرووسکەکەوە بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیێندراونەتە بەشی فریاکەوتن".

لە بارەی تەندروستی ئەو پێشمەرگانەوە بەرپرسی بەشی فریاکەوتن وتی "دۆخی تەندروستیی پێشمەرگەکان جێگیرە و تەنها یەکێکیان برین لە قاچی هەیە، تا چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە دەهێڵدرێنەوە و دواتر رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە".

بە پێی زانیارییەکان ئەو سێ پێشمەرگەی بریندار بوون ناویان خالیس سلێمان، جەواد رەحیم و نەوزاد سەیفەدینە، هەرسێکیان دانیشتووی شاری سۆرانن و دەوامیان لەو بارەگایەی پێشمەرگەیە لە چیای حەسەن بەگ. 




PM:05:15:11/04/2026