ئەمڕۆ سێیەمین گروپی دیلەکانی ڕۆژئاوا کە لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە دەستگیرکرابوون، گەیشتنەوە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.
شەممە، ١١ نیسان ٢٠٢٦، گروپی سێیەم کە لە ٤٠٠ کەس پێکدێت و لە لایەن دانیشتووانی شارەکە و خانەوادەکانیان و نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە و لە چوارڕێیانی سەباخ لە شاری حەسەکە پێشوازییان لێکرا.
ئازادکردنی دیلەکان لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی سوریا.