دکتۆر دیار نەجیب عەبدولکەریم مودەریس کۆچی دوایی کرد

رۆژی یەکشەممە دەزگای تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە دوای نزیکەی پێنج مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمشەو د.دیار نەجیب عەبدولکەریم مودەریس پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار کۆچی دوای کرد.

دکتۆر دیار نەجیب عەبدولکەریم لە خێزانێکی پێشکەتوخواز و رۆشنبیر و ئایینی هەرە ناسراوی کوردستانە بووە و خۆی پێشمەرگە و لە بەرەکانی شەڕی داعش دکتۆر بووە، هەروەها یەکێک بووە لە کادیرەکانی حزبی شیوعی کوردستان.

لای خۆشیەوە حزبی شیوعی کوردستان پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی دکتور دیار بڵاوکردوەتەوە و وێرای دەربڕینی هاوخەمی دەڵێت" 
 د . دیار سەرباری ئەوەی  كادر و تێكۆشەرێكی سیاسی  شیوعی بوو ، وەك پیشەی خۆی دەرچووی كۆلیژی سەربازی بوو و تاپلەی (عقید ) خزمەتی كردووە لە و بواردا و بەشداری شەڕی نەگریسی ( داعشی ) كردووە لە پێناو پاراستنی گەلەكەیدا و 
 هاوكات پزیشكێكی بەتوانا ودڵسۆز بوو كە لەم بوارەدا بە دكتۆری هەژاران ناسرابوو وە خزمەتی زۆری بەهێزی پێشمەرگەی كوردستان و هاونیشتمانیان كردووە و هەر لەبەر ئەم خزمەتانەی لەكاتی نەخۆشیەكەیدا  بەهەزاران بنەماڵەی ئەم كوردستانە هاوغەمی و دەردەبری بۆ ئەو كارەساتەی لە كاتی نەشتەرگەیدا تووشی بوو ".


دەقی بەیاننامەکەی دەزگای تەندروستی:

بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخەوە کۆچی دوایی براو هاوڕێ و یەکێک لەباشترین پزیشکە دڵسۆزەکانی سەر بە دەزگاکەمان و بەڕێوەبەری کلینکی راوێژکاری عقیدی پزیشکی (د.دیار نجیب عبدالكریم مدریس)رادەگەیەنین.

دکتۆر دیار  نموونەیەکی بەرز بوو لە مرۆڤایەتی و دڵسۆزی کە هەمیشە بە دڵێکی پاک و ویژدانێکی بەرز خزمەتی نەخۆش و بە تایبەتی پێشمەرگە و کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان فەقیر و هەژارانی کردووە. کاریگەرییەکانی لە دڵی هەموو ئەوانەی کە ناسیوویانە، هەمیشە دەمێنێتەوە.

بەناوی دەزگاکەمانەوە هاوخەمی خۆمان بۆ خێزان و کەس وکار و هاوڕێیانی دەردەبڕین و داوای ئارامی و بەهەشت بۆ گیانی دەکەین،
ڕووحی شاد و یادگارییەکانی هەمیشە زیندوو دەبێت لە دڵماندا.

وە ئاگاداری سەرجەم دڵسۆزانی دەکەینەوە کە رۆژی (یەکشەممە) بەرواری (٢٠٢٦/٤/١٢) کاتژمێر (۸)ی بەیانی
لە مزگەوتی (شێخ فەرید) ەوە بەڕێ دەکرێت بۆ گۆڕستانی (بەکرەجۆ) وە پرسەکەی لەهەمان مزگەوت دەبێت.


دەقی پەیامەکەی حزبی شیوعی کوردستان:

بۆ /بنەمالەی  كاك نجیب  عبدالكریم مدرس 
بۆ / هاوڕێ  د .هوشیار نجیب
بۆ / هاوژینی د . دیار نجیب 
 بابەت / بروسكەی ماتەمینی وهاوغەمی 
 بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ گەلەكەمان ڕۆڵەیەكی دلسۆزی خۆی لەدەستدا .
 هەواڵی كۆچی دوایی ( د . دیار نجیب عبدالكریم مدرس )  ناخی هەموومانی هەژاند .
 بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانەوە پرسەو سەرخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بە  (هاوڕێ د . هوشیار و ژینۆ خانی هاوژین) و سەرجەم بنەمالە و كەسوكار وهاوڕێ و هاوپیشەكانی .

 كۆچی  (هاوڕێ  د .دیار ) خەسارەتێكی گەورەیە 
لە كاروانی تێكۆشانی شیوعیەكانی كوردستان كە  ( د دیار )  هەر لاتافی لاوێتی و دوای ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ پەیوەندی دەكات بە ڕیزەكانی حزبی شیوعی عێراقەوە و دواتر حزبی شیوعی كوردستان و لەم تێكۆشانەدا سوارچاكێكی بوێر و كادرێكی پەرۆش و ڕێبوارێكی قوربانیدەر بوو ،  وەك بنەمالە تێكۆشەر و نیشتمانپەرەوەرەكەی  (عەلامەی دیاری گەورەی كورد ) مامۆستا ( ملا عبدالكریم مدرس  ) كە هەموو كوڕ  و كچ و نەوەكانی بەشێوازێك لە شێوازەكانی ژیان لە خزمەتی گەل ونیشتماندا بوون .
 هاوڕێ دیار  ماوەی چەندین ئەندامی كۆمیتەی ڕێكستنی شاری سلێمانی و سكرتێری   ڕێكخراوی یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان دەبێت و زۆر بە ووریای  پابەند بوونەوە كارەكانی ئەنجام. داوە خۆشەویستی ناو هاوڕێیانی حزب بووە .

 د . دیار سەرباری ئەوەی  كادر و تێكۆشەرێكی سیاسی  شیوعی بوو ، وەك پیشەی خۆی دەرچووی كۆلیژی سەربازی بوو و تاپلەی (عقید ) خزمەتی كردووە لە و بواردا و بەشداری شەڕی نەگریسی ( داعشی ) كردووە لە پێناو پاراستنی گەلەكەیدا و 
 هاوكات پزیشكێكی بەتوانا ودڵسۆز بوو كە لەم بوارەدا بە دكتۆری هەژاران ناسرابوو وە خزمەتی زۆری بەهێزی پێشمەرگەی كوردستان و هاونیشتمانیان كردووە و هەر لەبەر ئەم خزمەتانەی لەكاتی نەخۆشیەكەیدا  بەهەزاران بنەماڵەی ئەم كوردستانە هاوغەمی و دەردەبری بۆ ئەو كارەساتەی لە كاتی نەشتەرگەیدا تووشی بوو .

 ئێمە لە حزبی شیوعی كوردستان وێڕای نیگەرانی و دەڵتەنگیمان  شانازی دەكەین بە هاوڕێ د . دیار و بنەماڵە تێكۆشەر و خزمەتگوزارەكەیەوە  هیوای سەبووری بۆ هەمووان دەخوازین .
 مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان.






AM:09:23:12/04/2026