کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە لێزمەباران دەستپێدەکات و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت و ئەگەری تەرزەبارینیش هەیە و دەڵێت" لە لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت".
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی " ئەمڕۆ کەش بە گشتی باران بارین دەبێت و ناسەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بە درێژای ئەمڕۆ سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاویەکان و ئیدارەی زاخۆ لەگەڵ بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک لە کاتەکانی پێش نیوەرۆ باران بارین دەست پێ دەکات شێوازی دابارین بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە تریشقە لە هەندێ کاتدا، پاشان کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە بۆ بەشەکانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتی ئیدارەی ڕاپەڕین سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و پاشان بۆ سەر سنووری پارێزگای کرکووک و ئیدارەی گەرمیان).هەندێ کات لە کاتی باران بارین جگە لە هەورە تریشقە ئەگەری تەزرە بارین هەیە زیاتر لەو ناوچانەی بەرزیان لە ١٠٠٠ م زیاترە لە ئاستی رووی دەریا .خێرای با بە بەرزی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە .
خێرای با خێرای با دەگاتە کاتژمێر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەندێ ناوچە خێرای با زیاتر دەبێت بۆ سەرووی ٣٠کم لە کاتژمێرێکدا.
پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک.
هەولێر: ١٩ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی
ئاشکراشی دەکات کە سبەی دوو شەممە کەش نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت. ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا لە کاتەکانی نیوەڕۆ پێشبینی ئەگەری نمە بارانی کەم بۆ سەنتەری پارێزگاکان پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە باران دەبێت هەندێ ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە .زیادبوونی خێرای با بەردەوامی دەبێت و خێرای با / خێرای با دەگاتە (٢٠-٣٠) کم / کاتژمێر لە هەندێ کات زیاتر دەبێت و لە هەندێ کات کەمتر دەبێتەوە
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی
تێبینی / ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری باران بارین و کەشی ناسەقامگیر دەبێت لووتکەی ناوچە شاخاویە بەرزە سنووریەکان بەفر بارینی دەبێت.