شارەزایەکی کەشناسی پێشبینیەکان بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەکاتەوە و جەخت لە بەردەوامی باران و هاتنی سەرما و بارینی بەفر دەکاتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە "سەرەتا ئەمڕۆ لەکاتەکانی نیوەرۆوە تا کاتەکانی ئێوارە لەزۆربەی ناوچەکان ئەگەری بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکەی توند ئەبێت کە لەهەندێ شوێندا بارانبارینەکان زۆر بەهێز ئەبن لەگەڵ بارینی تەرزەدا لەئەنجامدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاویش ئەبێت ".
ئاشکراشی دەکات کە "بۆ کاتەکانی شەویش بارانی مامناوەند و پچر پچر بەردەوامی ئەبێت ، سبەی دووشەمە بارستە هەوایەکی سارد ئەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بارانی مامناوەند و پچر پچر لەسەرجەم ناوچەکانمان بەتایبەت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە و لەهەندێ کات و شوێنیشیدا تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە ئەبارێت و هەورە بروسکە دروستەبێت ، وە لەئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە سبەی پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ زیاتر نزمدەبنەوە بەرێژەی ٤ تا ٦ پلە و هەست بەکەشێکی سارد و زستانەیی لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان و سەنتەری حاجی ئۆمەران و ئەگەریش هەیە بەتێکەڵی بەفر و باران لەسەنتەری پێنجوێن ببارێت ، لەکاتەکانی ئێوارەدا سبەی کاریگەری ئەو شەپۆلە بەتێپەرینی کات لەسەر ناوچەکانمان لاواز ئەبێت و لەشەودا کەش بەتەواوی جێگیر ئەبێتەوە ".
راشیگەیاند" لەگەڵ کۆتای هاتنی حاڵەتە ناجێگیریەکانی کەش و شەپۆلەکانی بارانبارین لە دوو سبەی رۆژی سێشەمەوە بەرگەهەوای ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک و تا رۆژی شەمەی داهاتوو کەش وهەوای هەرێمی کوردستان جێگیر ئەبێت و ئەگەری بارانبارین نابێت ، پلەکانی گەرماش رۆژانە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت .".