بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی هەولێر رایگەیاند" لە ٢٠٠ هەزار کەس ١٠٠ بۆ ١٥٠ کەس شێرپەنجەیانە، بەڵام ئەو ژمارەیە لە رێژەی جیهانی شێرپەنجە تێنەپەڕیوە".
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر د. سامان بەرزنجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە ئەمرۆ لە هەولێر سازیکرد ئاماری ساڵی ٢٠١٤ ی رایگەیاندو لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە وتی" ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری شێرپه‌نجه‌ن تائێستا رێژه‌كه‌ی له‌ستانداردی جیهانی تێنه‌په‌رێوه، به‌ڵام له هه‌ر 200 هه‌زار كه‌س 100 بۆ 150 كه‌س توشبووی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن به‌مه‌ش 15 هه‌زار كه‌س توشبووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ن".
لەسەر رێژەی لەدایکبوونیش ناوبراو وتی " له‌ساڵی 2014 دا 56 هه‌زارو 900منداڵ له‌دایك بوون و له‌م رێژه‌یه 44 هه‌زارو 605 منداڵیان له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌دایك بوون".
سەبارەت بە چاودێریکردنی تەندروستی د. سامان بەرزنجی وتی: 308شوێن له بازار‌و شوێنه‌گشتییه‌كان داخراوه به‌هۆی سه‌رپێچی ته‌ندیوستی و نه‌بوونی مۆڵه‌ت و بڕی 29 ملیۆن و 300 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ی شوێنه‌كان كراوه.
لەسەر داهاتی بڕێوەبەرایەتییەکەیان بەرزنجی ئاشکرایکرد کە داهاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر چوار ملیار‌و 35 میلۆن دینار بووه، به‌شێكی كه‌می نه‌بێت به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه.