لە حەلەب هێرش دەکرێتە سەر ماڵی چەند هاوڵاتیەکی کورد


بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەوار نیوز، ئەمڕۆ،"چەکدارانی حکومەتی کاتی سوریا" لە رۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند ماڵێکی کورد.

یەک شەممە، ١٢ نیسان ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەدا هاتووە " چەکدارەکان لەناکاو و بەبێ ڕێگەپێدانی یاسایی بووە، بە دڕندانە هەڵیناکوتاوەتەوە سەر ئەو ماڵانە و  توندوتیژیی بەرامبەر خاوەن ماڵەکان ئەنجام دراوە، مۆبایلەکانیان لێ وەرگیراوە و ماڵەکانیان پشکندراوە".

هاوار نیوز ئاماژەی بەوە کردوە کە  "بەهۆی ئەو بێڕێزییەی چەکدارەکان ئەنجامیان داوە، هاووڵاتییان بە گشتیی و بەتایبەتییش ژنان و منداڵان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون".




PM:05:22:12/04/2026