عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوکی هەناردە کردووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند " مانگی ڕابردوو زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووکی لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە هەناردە کردووە و کۆی داهاتی گشتی نەوتی عێراقیش لەو مانگەدا زیاتر لە ملیارێک و ٩٥٧ ملیۆن دۆلار بووە".

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئاداری ڕابردوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارەی کە لە کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق دەرچووە، بڕی ١٨  ملیۆن و ٦٠٤هەزار و٩٥١  بەرمیل هەناردە کراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە داهاتی نەوتەکە زیاتر بووە لە ملیارێک و ٩٥٧ ملیۆن و ١٢١ هەزار دۆلار بووە.

ئامارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی ئاداردا ١٤ ملیۆن و ٥٦١ هەزار و ٥٣٤ بەرمیل بووە.

لە کاتێکدا بڕی هەناردەکراوی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە ملیۆنێک و ٢٧١ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی هەمان بەندەرەوە گەیشتووەتە ٢  ملیۆن و ٧٧٢ هەزار و ٢١٧ بەرمیل.



AM:09:45:13/04/2026