کۆمپانیای "دانە غاز”ـی ئیماراتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە ئەمڕۆ دووشەممە، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ دەستیپێکردووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستە، هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ لایەنە حکوومییەکان کراوە.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە كردووە، هەموو ڕێكارەكان بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ لایەنە حكومییەكان گیراونەتە بەر و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و كارمەندان وەك كاری لەپێشینەیان دەمێنێتەوە.
دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز دوای ئەوەدێت کە لە ماوەی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکەدا، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە زۆر دابەزی بوو، ئەمەش وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەرانبەر هێرشی میلیشیاکانی عێراق.